Ruslan Rehimov
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
باكۆ – AA
پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به درێژایی شه‌و له هێڵی سنووریی هه‌ردوو وڵات به سه‌ختی به‌رده‌وام بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی كه له قۆڵی فوزوڵی-جه‌برائیل و ئاغده‌ره-ته‌رته‌ر له ده‌ستی داون هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی دا، به‌ڵام یه‌كه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان رێگه‌یان له‌و هێرشانه گرت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به درێژایی شه‌و هێزی ئاسمانی و یه‌كه وشكانییه‌كانی ئازه‌ربایجان كاروانی ئه‌و تۆپهاوێژانه و زرێپۆشانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رمینیایان تێك‌شكاند كه به‌ره‌و ناوچه‌ی ماداگیز له قۆڵی ئاغده‌ره به‌ڕێ كه‌وتبوو.
له قۆڵی فوزوڵی-جهبرائیلیش به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك تانك و یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئه‌رمینیا تێكشكێندران و نزیكه‌ی ١٠ سه‌ربازیشیان له چالاكی خران. به‌م جۆره‌ش هێزه‌كانی ئه‌رمینیا كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وت، ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن.
- ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری فوزوڵی كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیر كراوه به‌رده‌وامه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ رزگاركردنی شاری فوزوڵی ده‌ستیپێكردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیركراوه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار تانكی دیكه‌ی ئه‌رمینیا تێكشكێندراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌یشدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سوپای ئه‌رمینیا پارێزگای داشكهسهنی داوه‌ته به‌ر تۆپ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ریشدا، سوپای ئازه‌ربایجان به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه.