Derya Gülnaz Özcan
23 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2023
ئەسینا - AA
سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژی بەسەر کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکانی یۆنان، هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەو ئاگرەی هەموو لایەکی یۆنانی گرتووەتەوە، هەر لە مەریچەوە تا ئەسینا لە زیاتر لە ٦٠ شوێن بەردەوامە.
وەک گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، دەیان شوێنی نیشتەجێبوون چۆڵکراون و دانیشتوانەکەی گواستراونەتەوە و، دەیان خانوو باڵەخانەی وەک قوتابخانە و کڵێسا و بینای گشتیی و خانوو سووتاون و، ژمارەیەکی زۆر ڕێگای هاتوچۆ بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بەهۆی ئەو ئاگرانەوە، تا ئێستا ٢٠ کەس لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیس و سەرباز و ئاسایشی کەناراوەکان و خۆبەخشەکان پشتیوانی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەکەن بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکان.
لای خۆیەوە تورکیا داواکاری پێشکەش بە یۆنان کردووە بۆ هاوکاری کردنی وڵاتەکە لە هەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە.
لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٤٠٠ هەزار دۆنم زەوی لە یۆنان بووەتە خۆڵەمێش، کە لەنێویاندا دارستان و کێڵگەی کشتوکاڵی هەیە و ژمارەیەکی زۆریش ئاژەڵ لەناوچوون.