Dmitri Chirciu,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
مۆسکۆ- AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند "هەڕەشەکانی ئەمریکا لەبارەی پرۆژەی هێلی گازی سروشتیی تەوژمی ٢ی باکوور، دژبە سەرجەم بنەما نێودەوڵەتییەکانە".
لەدوای کۆبووەنەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا، کارین کنایسڵ لە مۆسکۆ، سێرگی لاڤرۆڤ و ناوبراو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختی لەسەر رکابەریی سەرڕاستانە کردەوە و گوتی: "ئەمریکا دەیەوێت وڵاتان بە چەندین قات گرانتر کەرستەی خاو لەو بکڕن. هەوڵی ئەمریکا بۆ ئەوەی هەموو شتێک بەسەر هەموو کەسێکدا بسەپێنێت، نیشانەیەکی باشیی نییە".
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا ئه‌و متمانه‌یه‌ی به سیستمی دۆلاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو له‌ده‌ستیداوه و ده‌یه‌وێت گازه گرانه‌كه‌ی خۆی به بازاڕ بكات و گوتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هێڵی بۆری گازی سروشتیی ته‌وژمی ٢ی باكوور، پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر هه‌موو بنەما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه رووسیا ئه‌و بانگه‌شه‌یه به گێچه‌ڵ ده‌زانێت كه له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا ده‌رچووه و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا و رووسیا.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، کارین كنایسڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی گفتوگۆوه قه‌یرانی سیخووڕیکردن له نێوان رووسیا و نه‌مسا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌قی هاوبه‌شی فۆڕمی دیالۆگی سۆچی رووسیا-نه‌مسا واژووكرا.