Fahrettin İbrahim,Rewa Mahmood Hasan
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
لەندەن - AA
پەرلەمانی بەریتانیا رێکەوتنی برێکسیت کە لە لایەن حکوومەتەوە بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەورووپا ئامادەی کردبوو، رەت کردەوە.
رێککەوتەکە بە 391 دەنگ لە بەرامبەر 242 دەنگی ئەندامانی پەرلەمان رەت کرایەوە.
ئەو رێکەوتنە لە رۆژی 15ی کانوونی دووهەمیش بە هەندێک جیاوازی زیاتر رەت کرابوویەوە.
رێککەوتنەکە بەهۆی "ماددەی رێوشوێن" تایبەت بە سنووری ئێرلەندای باکوور کە لەنێویدابوو رەخنەی لێگیرابوو، سەرۆکوەزیران تێریزا مای نەیتوانیبوو رێنوسی رێککەوتنەکە بگۆڕێت بەڵام لەسەر بەڵگەی هاوبەش بەناوی "رۆشنکردنەوە"ی مەرجەکانی بەکارهێنانی مادەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتبوو.
مای لەگەڵ بەڵگەکەدا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە وابەستەیی یاسایی بە "مادەی رێوشوێنی پێویست "ەوە هەڕەشە بۆسەر بەریتانیا دروست دەکات.