Burak Karacaoğlu,Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
ئیدلب-AA
یەکەی تایبەت بە هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە هێڵی نێوان ئیدلب-عەفرین بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستی رژێم لە سووریا و ئەندازیاری سەربازیی لە ناوچەکە بەردەوامی هەیە.
بە پێی زانیارییەکانی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژیەکانی ئیدلب، چەندین شۆفڵ و حەفارە لەو خاڵانەی سوپای تورکیای لێیە کار دەکەن تاکو رێڕەوی بەرگری زیاتر بکەن.
خاڵەکانی چاودێری سێ تا چوار کیلۆمەتر دوورن، چەندین پێگەی پەیەدە لە شارۆچکەی عەفرین بەدی دەکرێن.