Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
20 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە چەکدارێکی دیکەیان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، کوژراون.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارێکی دیکەیان بەناوی یوسف محەمەد سەید لە باشووری لوبنان، کوژراوە.
حزبوڵڵای لوبنان وەک ئاماژەیەک بۆ پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکەیان لەپێناو رزگارکردنی قودسدا کوژراوە.
بەمەش ژمارەی ئەو چەکدارانەی حزبوڵڵا کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٤٧٩ چەکدار.
ھاوکات حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی مووشەک، خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەی جەلیل باکووری ئیسرائیل، کردووەتە ئامانج.
باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکە، بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
تا ئێستا، سوپای ئیسرائیل ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.