Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
07 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2024
تەل ئەبیەز - AA
ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، لە ناوچەی تەل تەمر لە پارێزگای حەسەکەی سووریا کە داگیری کردووە، کچێکی دیكەی تەمەن ١٦ ساڵانی ڕفاند بۆ نێو ڕیزەکانی.
ریدۆر ئەحمەد، گوتەبێژی "ڕابیتەی سەربەخۆی کورد" کە گرووپێکی نەیاری کوردیە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لە ناوچەی تەل تەمر تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانیان بەناوی (ڤ.ئ.ک.) ڕفاندووە.
ئەحمەد باسی لەوە کرد کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ڕێگریی دەکات منداڵە ڕفێندراوەکان پەیوەندی بە خێزانەکانیانەوە بکەن.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ئەو منداڵ و گەنجانەی دەیانڕفێنێت یان دەستبەسەریان دەکات ڕەوانەی کەمپەکانی مەشق و ڕاهێنانیان دەکات بۆ وەرگرتنی ڕاهێنان لەسەر چەک.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا لە بارەی "منداڵانی ناو شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکانی ساڵانە" پەیوەست بە ماوەی کانوونی دووەم-کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بڵاویکردەوە کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/هەسەدە/ یەپەگە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ منداڵیان وەک سەرباز بەکارهێناوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەسەدەی باڵی سووریای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ٦٣٧ منداڵی خستووەتە ڕیزەکانییەوە.
هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا لێدوانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس خراوەتەڕوو کە دەڵێت: ''زۆر نیگەرانم لەوەی منداڵان لەلایەن هەپەگە/پەکەکەوە وەک سەرباز بەکاردەهێندرێن. داوا لەوانە دەکەم واز لەوە بهێنن منداڵان وەک سەرباز و ئامانجی جیاواز بەکاربهێنن و تەواوی منداڵان ئازاد بکەن".