Sangar Hamad Azeez
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
ئافرەتێکی سووری دووگیان لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پێگاسوس کە لە ئیستانبوڵەوە دەچووە ستۆکهۆڵم ٤٥ خولەک بەر لە نیشتنەوە لەناو فڕۆکە منداڵی بوو.
راگەیەنرا کە منداڵەکە کوڕە و تەندروستی منداڵ و دایکەکە جێگیرە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەک کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئەمنی گواستنەوەی ئاسمانیی سویدی (Swedavia) بڵاوکراوەتەوە، ئافرەتە سووریە دووگیانەکە لەسەر ئاسمانی ئۆکراینا منداڵی بووە.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان نەسرین سابونجو، یەکێک لەو گەشتیارانەی کە کاری وەرگێری بۆ رووداوەکە کردووە گوتی: "سەرەتا سەرجەم گەشتیاران ترسیان لێنیشت، بڕیاربوو فڕۆکەکە بە پەلەلە لە ئۆکراینا بنیشێتەوە، ئەو ئافرەتە لەگەڵ سێ منداڵی یەکەم جاربوو سەردانی سویدی دەکرد و هیچ خزم و کەسی لەو شوێنە نەبوو، منیش بەهۆی ئەوەی عەرەبیم دەزانی وەرگێریم بۆ کرد، بە یارمەتی پەرستارێکی تورک کە لەناو فڕۆکەکەدا بوو کاتژمێر ٠٠:٢٥ ی ئەمڕۆ منداڵی بوو. بەشێوەیەکی ئاسایی منداڵەکەی بوو تەندروستی هەردووکیشیان جێگیرە، گەشتیاران لەناو فڕۆکە بە چەپڵە رێزانەوە پێشوازیان لە منداڵەکە کرد. لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەکە تیمێکی پزیشکی و پۆلیس هاتن و منداڵەکەیان وەرگرت و پشکینیان بۆ کرد".