Zehra Ulucak,Ramal Abdullah Mahmood
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
شه‌ش ئه‌ندامی دیكه‌ی گرووپی ئەوم شینریكیۆ له ژاپۆن له سێداره‌دران كه له ساڵی ١٩٩٥ به گازی سارین هێرشیان كردبووه سه‌ر میترۆی تۆكیۆ.
وه‌زیری دادی ژاپۆن، یۆكۆ كامیكاوه به ئاژانسی هه‌واڵی Kyodo راگه‌یاندووە: "دوای چه‌ندین جار هه‌ڵسه‌نگاندن، به وردی ئه‌و بڕیاره‌م دا. ئه‌و ترس و ئازاره‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و بریندارانی هێرشه‌كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، عه‌قڵ بۆی ناچێت".
ته‌له‌ڤیزیۆنی NHK ژاپۆنی بڵاوی کردووەتەوە كه ئه‌ندامانی گرووپی ئەوم شینریكیۆ به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك تاوان كه گیانله‌ده‌ستدانی ٢٩ كه‌سی لێكه‌وتووەته‌وه.
ئه‌ندامانی گرووپه‌كه له ٢٠ی ئاداری ١٩٩٥ گازی سارینیان له میترۆی تۆكیۆ بڵاوكرده‌وه و له ئاكامدا ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش هه‌زار كه‌سی دیكه‌یش ژه‌هراوی بوون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.