Zana Natık Kerem
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
تۆكیۆ ــ AA
ژاپۆن مووشەكێك كە مانگێكی دەستكردی هەڵگرتبوو بە ئامانجی كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.
ئاژانسی هەواڵیی ژاپۆن (Kyodo) بڵاوی كردەوە، مووشەكەكە كە مانگێكی دەستكردی هەڵگرتبوو لە ناوەندی گەردوونی تانیگاشیما باشووری ئەو وڵاتە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.
بە پێی ئاژانسەكە ئەو مووشەكە بە هاوبەشی لە لایەن ئاژانسی ژاپۆنی بۆ لێكۆڵینەوەكانی بۆشایی ئاسمانی و كۆمپانیای میتسۆبیشی دروستكراوە.
تا ئێستا ژاپۆن حەوت مانگی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە و هەوڵدەدات ئەو ژمارەیە بەرز بكاتەوە و بگەیەنێتە ١٠ مانگ.
ئاماژەی بەوەشداوە کە مانگە دەستکردەکە بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی وێستگەکانی کۆریای باکوور بۆ ئاراستەکردنی مووشەکەکان، بەکاردەهێنرێت.