Ahmet Furkan Mercan
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2021
تۆكیۆ – AA
گوڕی ئه‌و بوومهلهرزهیەی کە دوێنێ پارێزگای مییاگی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ژاپۆن هه‌ژاندبوو كرایه ٦،٩ پله.
ئاژانسی روانگەی كه‌شناسیی ژاپۆن رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ له هه‌رێمی تۆهۆكو له قوڵایی ٦٠ كیلۆمه‌تر توێكڵی زه‌ویدا روویداوه.
ئاژانسه‌كه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوومه‌له‌رزه‌كه له بیستەمین كیلۆمه‌تری ناوچه ئاوییه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی ئۆشكیا روویداوه و گوڕه‌كه‌ی كرده ٦،٩ كه پێشتر گوڕه‌كه‌ی به ٧،٢ پله راگه‌یه‌ندرابوو.
له پارێزگاكانی هه‌رێمی تۆهۆكو و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر، هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كرابوو.
به‌پێی دەستەی پەخشی ژاپۆن "NHK" بێت له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای مییاگی سێ كه‌س به سووكی برینداربوون.
هەروەها ئه‌و هۆشدارییه‌ی کە له روودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی له شارۆچكه‌كانی كه‌ناری زەریای مەنگ درابوو، لادرا.