بورنابی
تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینەی لەلایەن كۆمپانیایەكی كەنەدییەوە بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا دروستكرا، لەسەر مرۆڤـ راگیرا.
لە روونكردنەوەیەكدا لە تەكمیراوە بڵاوكراوەتەوە كە بنكەكەی لە شاری بورنابییە و سەر بە كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاكسینی ''تی كەی ئێم- ئیبۆلا''یە لە هەرێمی بریتش كۆڵۆمبیای كەنەدا، ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە لەسەر مرۆڤ راوەستێنراوە. سەرۆكی ئەو تیمەی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینەكەی ئەنجام دەدا دكتۆر پیتەر هۆربی ئاماژەی بەوەكردووە بەپێی ئەو ئەنجامانەی بەدەستمان هێناوە ڤاكسینەكە هیچ كاریگەرییەكی نییە. دكتۆر هۆربی رایگەیاندووە ''نەماتوانی هیچ سوودێكی ڤاكسینە لەسەر نەخۆشەكان دیاری بكەین''.
ئەو ڤاكسینانەی لە كەنەدا بەرهەمدەهێنرێن بە هاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سیرالیۆن لەسەر نەخۆشەكان تاقیكرانەوە. یەكەم كاروانی ڤاكسینەكانی ئیبۆلا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە ناوەندی ڤاكسینۆلۆجی كەنەدا لە هالیفاكس لەسەر ٤٠ خۆبەخش تاقیكرابوویەوە.