Lokman İlhan,Muhammet Ali Kemal
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
کاراکاس - AA
رێکخستنی لاوان سەربە پارتی سۆسیالیستی یەکگرتووی دەسەڵاتدار لە ڤێنیزوێلا، رێپێوانێکی پشتیوانییان بۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە، نیکۆلاس مادورۆ ئەنجامدا.
رێپێوانەکە لە کاراکاسی پایتەخت لە گۆڕەپانی مۆرالێسەوە دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی بۆلیڤار کۆتایی هات.
لە رێپێوانەکەدا کە رێکخستنەکانی لاوانی پارتی دەسەڵاتدار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی لاواندا سازیانکردبوو، سەدان کەس بەشدارییان کرد و نیکۆلاس مادورۆ گوتارێکی پێشکەشکرد.
نیکۆلاس مادورۆ لە گوتارەکەیدا داوای لە لاوانی پارتەکەی کرد رۆژانی ١٦-١٧ و ٢٣-٢٤ی شوبات دەرگا بە دەرگای ماڵان بگەڕێن و باسی خەباتیان بۆ بکەن.
نیکۆلاس مادورۆ گوزارشتی "ئێمە نابینرێین، بەڵام نادۆڕێین" بەکارهێنا و گوتی: "ئاشتی و عەشقمان دەوێت لە ڤێنیزوێلا. با دەهۆڵی شەڕ لێنەدرێت و هەڕەشەکانی دەستوەردانی سەربازیی کپ ببنەوە".