Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
حکوومەتی ئەمریکا رایگەیاند کە بەپێی ماددەی یەک لە دەستووری وڵاتەکەی، بۆی هەیە ماف بە رۆژنامەنووس نەدات بۆ چوونە نێو کۆشکی سپی.
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە روونکردنەوەیەکیدا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە سکاڵای کەناڵی CNN لەسەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و شەش کاربەدەستی باڵای کۆشکی سپی کە بەهۆی هەڵپەساردنی باجی کاری پەیامنێر، جیم ئاکۆستا لە لایەن کۆشکی سپی-یەوە تۆماریکردبوو.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا هاتووە: "بە گوێرەی ماددەی یەک لە دەستووری ئەمریکا، کۆشکی سپی بۆی هەیە ماف بە رۆژنامەنووس نەدات بۆ چوونە نێو کۆشکەکە. ماددەی یەکەم لە دەستوور جەخت لە ئازادی بیروڕا دەکاتەوە".
هەر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، دەستەی کارگێری کۆشکی سپی بەرپرسە لەوەی کە رێگا بە کێ دەدات بچێتە ژوورەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە کەناڵی "FOX " کە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنە پشتیوانی خۆی بۆ کەناڵی "CNN" دەربڕیوە.
کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی، بە هۆی هەڵپەساردنی باجی کاری پەیامنێر، جیم ئاکۆستا لە لایەن کۆشکی سپی-یەوە کە بەوە ناسراوە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا پرسیاری توند دەکات، سکاڵای لەسەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و شەش کاربەدەستی باڵای کۆشکی سپی تۆمار کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کەناڵەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، کۆشکی سپی لە رێگەی هەڵپەساردنی باجی کارەوە، ماددەی یەکەم و پێنجەمی دەستووری ئەمریکای پێشێلکردووە.
سکاڵاکان لە لایەن سی ئێن ئێن و جیم ئاکۆستاوە بە هاوبەشی تۆمارکراون و لە دژی هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی، جۆن کێڵی و گوتەبێژی کۆشكی سپی، سارا ساندەرز و جێگری بەرپرسی کارمەندانی کۆشكی سپی، بیڵ شاین و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نهێنیی و کارمەندی هەواڵگریی نهێنیی کە رێگرییان لە چوونە ژوورەوەی جیم ئاکۆستا بۆ ناو کۆشکی سپی کردووە، تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەی سی ئێن ئێن-دا هاتووە:
"سی ئێن ئێن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دادگای واشنتۆنی پایتەخت سکاڵای لەسەر ئیدارەی ترەمپ تۆمارکرد. سکاڵاکە داوا دەکات باجی کاری سەرۆکی پەیامنێرانی سی ئێن ئێن، جیم ئاکۆستا بگەڕێندرێتەوە. ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی، مافەکانی سی ئێن ئێن و جیم ئاکۆستا کە لە ماددەکانی یەکەم و پێنجەمی دەستووردا جێگەیان کراوەتەوە، پێشێل دەکات".