Zana Natık Kerem
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2019
ئیسلام ئاباد ــ AA
سوپای پاکستان رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی ھیندستان کە کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندبوو، خستووەتەخوارەوە و فڕوکەوانێکیشی بەدیلگرتووە.
گوتەبێژی سوپای پاکستان، ئاسف غەفور لەبارەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکە جەنگییەکەی ھیندستان لە ھەرێمی کشمیر بۆ کەناڵی "جیۆ نیوز" دوا.
ئاسف غەفور گوتوویەتی: "ئەو دوو فڕۆکە جەنگییەی ھیندستان بە ھۆی ئەوە خراونەتە خوارەوە کە کایەی ئاسمانی پاکستان-یان بەزاندبوو".
گوتەبێژی سوپای پاکستان روونیکردووەتەوە کە یەکێک لە فڕۆکەکان لە ناوچەی "ئازاد کشمیر ژێر دەسەڵاتی پاکستان" و ئەوەی دیکە لەناو "جامو و کشمیر ژێر دەسەڵاتی هیندستان"، خراوەتەخوارەوە و یەکێک لە فڕۆکەوانە ھیندستانییەکانیش لە لایەن ھێزەکانی ناوچەکە بەدیلگیراوە".
پاکستان بەو بەشەی کشمیر کە لەژێر دەسەڵاتی ئەو دایە دەڵێت "ئازاد کشمیر" و ھیندستانیش بەو بەشەی کشمیر کە لەژێر دەسەڵاتی ئەو دایە دەڵێت "جامو و کشمیر".
پێشتر بەرپرسانی پۆلیسی ھیندستان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەیان لە ھەرێمی کشمیر تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەوانیش گیانیان لەدەستداوە.