Büşra Selvi Öğütcen
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ھیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، بە گیانلەدەستدانی ٧٣٠ کەسی دیکە کۆی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٠ ھەزار و ٥٨٦ کەس؛ ھەروەھا ٦٣ ھەزار و ٥٠٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، حەوت ملیۆن و ٢٣٩ ھەزار و ٣٨٩ کەس.
تا ئێستا لە ھیندستان شەش ملیۆن و ٣٠١ ھەزار و ٩٢٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی Worldometer کە پشت بە ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا دەبەستێت لە جیھاندا، ھیندستان لەسەر ئاستی جیھاندا، ریزبەندی دووەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.