Abdullah Shukur
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
ئیدلب - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی بازاڕێکی شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، بەپێی ئامارە بەراییەکان، ٢٨ ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە "ئەمڕۆ ئێوارە، لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی بازاڕێکی شارۆچکەی حەرەمی سەر بە ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، بەپێی ئامارە بەراییەکان، ٢٨ ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا".
راشیگەیاند کە کارەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی قوربانییەکان بەردەوامە و نیگەرانن لە زیادبوونی زیانی گیانی بەھۆی بۆردومانەکەوە.
لەلایەکی دیکەش، دەستەی چاودێری فڕۆکە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا کە لە بنکەی سەربازیی حمێمیم ھەڵساون، ھێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی حەرەم".
لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی حەما و ئیدلب لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا، ٨٤ سڤیل کوژراون و ٨٨ی دیکەش برینداربوونە.