Iyad Nabolsi
17 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر خاڵێک لە باکووری ڕۆژئاوای دیمەشق پایتەختی سووریا، دوو کەس برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی "سانا" سەربە رژێمی سووریا لە سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاویکردووەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە، ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر خاڵێک لە دەروازەی لازقییە باکووری ڕۆژئاوای دیمەشق.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو کەس برینداربوون و زیانی ماددییش بەر سامانی تایبەت لە ناوچەکە کەوتووە.