Mazın Asad
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
لە دوای ھێرشە چەکدارییەکەی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە ھەلیکۆپتەر چاودێری پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکرێت و پەرلەمانیش ھەنگاو بە ھەنگاو لە لایەن ھێزەکانی ئەمنی چۆڵ دەکرێت.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی پۆلیسی بەریتانیا، کەسێک یاخود چەند کەسێکی نەناسراو لەنزیک بینای پەرلەمانی بەریتانیا تەقەیان کرد.
پێدەچێت دەکرێت لە رووداوەکەدا دوو کەس بریندار بووبێت.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی پۆلیسی بەریتانیا، ھێرشەکە بە ھێرشێکی تیرۆریستی ناوزەند دەکرێت.
پۆلیسی سکوتلاند یارد-یش لە راگەیەندراوێکدا داوای لە ھاووڵاتیان کرد بەتایبەتی لە نزیک پەرلەمان، وەزارەتەکان کە دەکەوێتە ناوچەی وایت ھۆڵ، پردی وێست مینستر، پردی لامیس و شەقامی ڤیکتۆریا دووربکەونەوە.
بەپێی زانیاری شایەتحاڵەکان، لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر پردی ویستمینستر تەقە لە ناوچەیەکی نزیک لە پەرلەمان کراوە.
ھاوکات لە ھەمان کاتدا ھێرشبەرێکیش بە چەقۆ ھێرشی بۆ سەر پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجام داوە.
سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا، دەیڤد لیدینگتۆن ھێرشەکەی سەر پەرلەمانی پشتڕاستکردەوە.
ناوچەکە بە تەواوی لە لایەن ھێزەکانی پۆلیس خرایە ژێرکۆنترۆڵ و پردی ویست مینستر و وێستگەی مێترۆ لە ناوچەکە داخرا.
ھەروەھا بە ھەلیکۆپتەر چاودێری پەرلەمانی بەریتانیا دەکرێت و پەرلەمانیش ھەنگاو بە ھەنگاو لە لایەن ھێزەکانی ئەمنی چۆڵ دەکرێت.