Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
بڕۆكسڵ – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی سودان و هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی گۆڕانكاری و ئازادی به به‌ره‌وپێشچوونێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منی، فرێدریكا مۆگێرینی رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كان به ئه‌نجام گه‌یشتوون و رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی سودان و هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی گۆڕانكاری و ئازادی به به‌ره‌وپێشچوونێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه كراوه‌ته‌وه كه لایه‌نه‌كان "نیازپاكانه" پێی گه‌یشتوون و داوای كرد له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی مه‌ده‌نی پێك بهێندرێت كه ده‌بێته هۆی هێنانه‌دی ئاشتی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری سوودان.