Ömer Tuğrul Çam
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2022
برۆکسل-AA
لە چوارچێوەی سزاکان بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییهكانی داعش و ئەلقاعیدە، یەکێتیی ئەورووپا رێکخراوێک و دوو کەسی دیکەی خستە لیستی سزاکانەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە کۆنسەی یەکێتی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە رێکخراوی حوراسەددین (پاسەوانانی ئایین) و دوو سەرکردەی ئەم رێکخراوەكه، فاروق سووری و سامی عرێدی خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە رێکخراوی حوراسەددین ئۆپەراسیۆنی تیرۆری دەرەوەی رێکخستووە، لە کەمپەکانی سووریایدا مەشقی تیرۆری بە ئەندامانی کردووە و ھاووڵاتییانی ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی ئەورووپا چوونەتە ریزی رێکخراوەکەوه.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە رێکخراوهكه و سەرکردەکانی ھەرەشەن بۆ سەر یەکێتیی ئەورووپا و سەقامگیریی نێودەوڵەتی و ناوچەیی درووستدەکەن.
لەگەڵ ئەم بڕیارەدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە یەکێتی ئەورووپا لە چوارچێوەی سزاکانی بۆسەر داعش و ئەلقاعیدە خستوویهتییه نێو لیستی سزاکانەوە بۆ ١٠ کەس و ژمارەی رێکخراوەکانیش بۆ سێ رێکخراو بەرزبوویەوە.
سزاکانی یهكێتیی ئهورووپا قەدەغەکردنی گەشتکردن و بلۆککردنی ماڵ و سامان دەگرێتەوە. جگە لەوە پاڵپشتیی دارایی ھاووڵاتیانی یەکێتیی ئەورووپا و کۆمپانیاکان لەگەڵ کەس و رێکخراوەکانی لیستەکە قەدەغە دەکات.