Barış Gündoğan
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
ئانتالیا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی Kanal 7، ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی منبج-ه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری "ده‌نگۆیه‌ك له‌وێ هه‌یه. ده‌گوترێت 'توركیا له‌به‌رامبه‌ر منبج-دا ده‌ستبه‌رداری یه‌ده‌گه‌كانی په‌یوه‌ست به خۆرهه‌ڵاتی فورات بووه'. ئایا ئه‌مه راسته؟"، ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ر له هه‌موو شتێك هیچ سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره به دڵنیاییه‌وه سه‌باره‌ت به منبج ئه‌نجامنه‌دراوه، هه‌موو ئه‌مانه بوختانن. سه‌ره‌تا ئێمه له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا ئه‌وه‌نده ئاسان بۆ سه‌ودا و مامه‌ڵه دانانیشین. به‌ناوی كێوه سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌سه‌رچی ده‌كه‌ین؟".
- "به‌ر له هه‌موو شتێك منبج هی كورد نییه"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ر له هه‌موو شتێك منبج هی كورد نییه. منبج ئه‌وه هیچ كه هی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده نییه. له‌سه‌دا ٩٥ هی عه‌ره‌به‌كانه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.