تاران
دوای یەکەمین کۆنفرانسی جنێف بۆ چارەسەری کێشەی سوریا, ئەمریکا مەرجی پێشوەخت بۆ بەشداریی ئێران لە کۆنفرانسی دووەم دادەنێت. ئەمریکا داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات لەبەردەم ڕای گشتیدا رازیبوونی بە ناوەڕۆکی کۆنفرانسی یەکەم رابگەیەنێ.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (ماری ھارف) پێشتر ڕازیبوونی ئێران بە ناوەڕۆکی کۆنفرانسی یەکەمی جنێف وەک مەرجێک دانابوو بۆ بەشداریکردنی ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسی دووەمدا.
بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم بارەیەوە گوتی "ئێران ھەمیشە پشتیوانی لە گفتوگۆی ئاشتییانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردووە, ئێمە تەنیا ئەم ڕێگەیە بە گونجاو دەزانین بۆ کێشە ناوخۆییەکانی سوریا."
ھەروەھا دانانی مەرجی لەبەردەم بەشداریی وڵاتەکەی لە کۆنفرانسی دووەمی جنێف بە ھەوڵێک بۆ بێبەشکردنی ئێران لەو کۆنفرانسەدا وەسف کرد.