Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كاتێكدا له نێو فڕۆكهدابوو بۆ چوون بۆ شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی G20، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی داوه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان و توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك ده‌زانن من هیچ گوتهیهكم ناخۆمه‌وه. به‌داخه‌وه هه‌ندێک رووداو كه له ئه‌ڵمانیا روویانداوه مایه‌ی دڵته‌نگیه. بۆ نموونه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی من، پوتین و شای سعوودیه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك دابنرێت و دروشمی بانگه‌شه‌ی گوشتن به‌رزبكرێته‌وه... ئه‌وه‌یش له‌به‌رچاوی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا و به ئاماده‌بوونی میدیا ده‌كرێت، رێگەدان بەو جۆرەکارانە، کارەساتێکی گەورەیە. دۆست دەبین و لە ناتۆدا هاوپەیمان دەبین و رێگە بەم کارانەش دەدرێت و چاو لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەپۆشرێت. ئەوەی کە ئەڵمانیا دیمەنی ئەوە دەبەخشێت کە بووەتە پەناگەی تیرۆریستان، مایەی دڵتەنگییە. لەکاتێکدا کە دوایین راپۆرتی دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیا، ئەو نیگەرانییانەمان پشتڕاست دەکاتەوە. لەو راپۆرتەدا دان بەوەدا دەنرێت کە پەکەکە لەوێ بوونی هەیە و باج و داهاتێکی زۆر کۆدەکەنەوە. منیش بەردەوام ئەوە دەهێنمە سەر زمان. ٤ هەزار و ٥٠٠ دۆسیەم دایە راوێژکاری ئەڵمانیا، بەڵام هێشتا ئەنجامێکمان دەستگیر نەبووە. پەکەکەییەکان تا ئێستاش لە قەرەباڵغترین شەقامی ئەڵمانیادا و لەژێر پارێزگاریی پۆلیسدا رێپێوان سازدەکەن. لەبەرامبەر ئەمەشدا رێگریی لەبەردەم کۆبوونەوەی ئێمە لەگەڵ هاورەگەزەکانماندا لەوێ، دەگرن. دەڵێن ناتوانین رێگە بەشتێکی لەوجۆرە بدەین. منیش لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا دەڵێم کە، ئەم هەڵوێستە خۆکوژییەکی سیاسییە! بەدڵنیاییەوە باسی هەموو ئەمانە لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ مێرکڵ، دەکەم''.