Hamit Hüseyin
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی دەستیپێکرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی دانوستاندنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدرال لەسەر پڕۆژە بوودجەی ٢٠٢٠ و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێ.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران، گفتوگۆکردن دەبێت دەربارەی دۆخی کارەبا و کێشە و ئاستەنگەکانی.