Kasım İleri,Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
فەرماندەی هێزە ستراتیجییەکانی ئەمریکا (ستارتکۆم)، جەنەرال جۆن هیتەن رایگەیاند ئەگەر سەرۆک، دۆناڵد ترەمپ بخوازێت لە رێگەی نایاساییەوە بەجۆرێک چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، ئەوا دژی دەوەستێتەوە.
جەنەرال جۆن هیتەن لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری ئاسایشی نێودەوڵەتی هالیفاکس لە کەنەدا، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
فەرماندەی هێزە ستراتیجییەکانی ئەمریکا (ستارتکۆم)، جەنەرال جۆن هیتەن لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە گوتی: "هەندێک کەس وا دەزانن گێلین. ئێمە کەسانی گێل نین. زۆر بیر لەمانە دەکەینەوە. ئەگەر ئەمە بەرپرسیاریەتیتان بێت، چۆن بیری لێناکەوە؟".
جەنەرال جۆن هیتەن باسی لە بەرنامەی توانای بەکارهێنانی چەکی ستراتیجی کرد و گوتی: "وەک فەرماندەیی ستارتکۆم ئامۆژگاری بۆ سەرۆک دەبێت، ئەویش پێم دەڵێت کە دەبێت چی بکەم".
فەرماندەی هێزە ستراتیجییەکانی ئەمریکا (ستارتکۆم)، جەنەرال جۆن هیتەن لە درێژەدا گوتی:
ئەگەر بڕیارەکە نایاسایی بوو چی دەبێت؟ من دەڵێم' بەڵێ سەرۆک ئەمە نایاساییە'. ئیتر بیر بکەنەوە کە چی روودەدات؟ ئەویش لێمدەپرسێت کە چی یاساییە بەو چەشنە وەڵام بدرێتەوە و بژاردەکان بەکاردەهێنین. کارەکە بەو چەشنە بەڕێوەدەچێت.ئەوەندەش ئاڵۆز نییە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارێکی نایاسایی وەڵامی خۆی دەبێت و ئەوەی بڕیاری هەڵە بدات سزا دەدرێت.