ئیستەنبوڵ
لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نشتیمانی ھێزە شۆڕشگیڕەکانی سوریا دا کە لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو, دیدی ھاوپیەمانیەکە لەبارەی کۆنفرانسی جنێڤ ٢ خراوەتەڕوو و تێیدا ئاماژە بە مەرجی خۆیان دەکەن لەبارەی بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە و ئاشکرایانکردووە کە دەبێت دەسەڵاتی ئەسەد کۆتایی پێبێت و پێکھێنانی حکومەتێکی کاتیان کردۆتە مەرجی سەرەکی بەشداربوون.
ئەو بەیاننامە ئاماژە بەوە دەکات لە ڕێگەی بریارێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دەکرێت فشار بخرێتە سەر ئەسەد بۆ پیێکھێنانی حکومەتێکی کاتی بەھێز.