دیمەشق
لە ئاکامی ھێرشی ھێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد لە شارە جیاجیاکانی سوریا، سێ منداڵ و دوو ژن و ھەروەھا بە گشتی ٣٩ کەس کوژران.
روانگەی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند: بە ھۆی ھێرشی ھێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد لە دیمەشق ١٥ کەس، لە حەلەب ١٢ کەس، لە دەرعا٦ کەس، لە حمس ٣ کەس لە حەما، تارتوس و دەێرەزووریش سێ کەس و بە گشتی ٣٩ کەس لەو وڵاتە کوژران.
روانگەی مافی مرۆڤی سوریا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ١٠ لە کوژراوان ئەندامی سوپای ئازادی سوریان.
لە لایەکی دیکە ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند: لە نزیک بەتالیۆنی ٨٠ی حەلەب شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان سوپای ئازاد و ھێزەکانی رژیمدا روویداوە.
ئاژانسی سانای سوری کە سەر بە حکومەتە بڵاویکردەوە کە بە شێکی زۆری دەوروبەری بەتالیۆنی ٨٠ لە حەلەب لە دەستی ھێزە چەکدارەکان دەرھێنراوە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارانیش کۆژراون.