Muhammet Ali Kemal,
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە بارەگای ئەنجوومەنی وەزیران لە ئەنقەرە، وردەکارییەکانی رێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا ئاشکراکرد.
یڵدرم سەرەتا رایگه‌یاند، دوێنێ له‌ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئیسرائیل‌دا گەیشتووینەتە رێككه‌وتنێك و گوتی: "به‌مجۆره قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستی پێكردووە. سبه‌ینێ ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و له‌لایه‌ن ئیسرائیلیشه‌وه واژۆ ده‌كرێت. دوای ئه‌وەش، قۆناغه‌كانی په‌سه‌ندكردن به‌ڕێوه‌یه".
سەبارەت بە دواکەوتنی رێککەوتنەکە بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''ئەوەی کە وایکرد ئەم رێککەوتنە ئەو ماوە زۆرە بخایەنێت، ئەو ئاستەنگانەیە کە فەلەستینییەکان لە غەززە رۆژانە رووبەڕووی دەبنەوە، کەنارگیرخستنیان و نەگەیشتنی ئەو هاوکارییە پێویستانەیە کە لەلایەن جیهانی دەرەوە بۆیان دەنێردرێت و ئیسرائیل رێگریی لێدەکات. کۆبوونەوەی دوور و درێژ لەمبارەیەوە کرا و لە کۆتاییدا گەیشتینە بڕیارێک. لەبەر رۆشنایی ئەو بڕیارەشدا رۆژی هەینی داهاتوو یەکەم کەشتیمان بەرەو بەندەری ئەشدۆدی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوێت کە زیاتر لە ١٠ هەزار تۆن هاوکاریی مرۆیی هەڵگرتووە''.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی نێو رێککەوتنەکە سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: '' قەرەبووی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لە رووداوەکەی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە گیانیان لەدەستدا و بڕی قەرەبووەکەش بریتییە لە ٢٠ ملیۆن دۆلار".
بینالی یڵدرم سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە رایگەیاند: ''ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی ئیسرائیل و حکوومەتی تورکیاش. جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە بە باشترین شێوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا، لە سوودی گەلی ئیسرائیل و گەلی تورکیایە. پێموایە لەمبارەیەوە هەوڵی پێویست دەدرێت''.
یڵدرم راشیگەیاند: '' بە رابەرایەتی تورکیا، گەمارۆی ئابووری لەسەر بەشێکی زۆری فەلەستین هەڵدەگیرێت بەتایبەتی لەسەر کەرتی غەززە، لەلایەکی دیکەشەوە قەرەبووی خانەوادەی قوربانیانی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە دەکرێتەوە، لە هەموویشی گرنگتر ئەوەیە کە ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٠ ـدا بە فەرمی داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد، کەوایە هەموو مەرجەکان جێبەجێ کراون، خێری پێوەبێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پرۆژەکانی وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە رایگەیاند : "TOKİ پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ غه‌ززه. به‌مجۆره رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژه‌یه‌شدا ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها خێراكردنی بنیاتنانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ئهرهز له‌ناوچه‌ی جه‌نین له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌رده‌بێت. ئومێده‌وارین رێككه‌وتنه‌كه خێرداربێت بۆ وڵاته‌كه‌مان و برا فهڵهستینییهكانمان".
بینالی یڵدرم دواتر لەبارەی پەیوەندی نێوان تورکیا و رووسیا دوا و رایگەیاند: "هەردوو میللەتی تورک و رووس ئارەزووی ئەوە دەکەن کۆتایی بەو قەیرانەی ئێستای نێوان هەردوو وڵات بهێنرێت، وا بیردەکەنەوە کە قەیرانی نێوان هەردوو وڵات کارێکی بێ مانایە، ئێمەیش خاوەنی ئیرادەی خۆمانین و دەمانەوێت لە ئاست چاوەڕوانی هاووڵاتییان و گەلی خۆمان بین. لەم نێوەندەشدا پێشهاتی باش بەڕێوەن لە ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش بە گەلەکەمان رادەگەیەنین".
لە کۆتاییدا سەبارەت بە سەردانی شاندی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بۆ بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک یڵدرم گوتی: "وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەتوانێت سەردانی بنکەکە بکات و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نیيە، تورکیا موڵەتیان پێدەدات".