Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
تاران – AA
پاڵێوراو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران، سەرۆک شارەوانی تاران، محەمەد باقر قالیباف بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری حەسەن روحانیدا، جیاوازی چینایەتی تەشەنەی سەندووە.
محەمەد باقر قالیباف لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە لایەن "پلاتفۆرمی ژنان بۆ پشتگیری لە گالیباف" لە تارانی پایتەخت سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند دۆخی ئابووری وڵات هەلومەرجی پەیداکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی سەختتر کردووە.
سەرۆک شارەوانی تاران، محەمەد باقر قالیباف ناوبراو کە بانگەشەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردن لەسەر کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی بونیات ناوە، گوتی: "گرانی و قەیرانی ئابووری پەرەی سەندووە. خەڵکی لەو بارودۆخە رازی نییە".
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە جیاوازی چینایەتی لە وڵاتەکەی تەشەنەی سەندووە و، گوتی: "لە ئێران چینێکی سوودمەند هەیە کە لە سەدا چواری هاووڵاتییان پێکدێنێت. ئەمانە جیاوازی چینایەتی لە وڵات برەو پێ دەدەن".
سەرۆک شارەوانی تاران، محەمەد باقر قالیباف بە دروشم گوتی: "ئیدارەی لە سەدا چوارمان ناوێت".
سەرۆک شارەوانی تاران، حەسەن روحانی بە پشتیوانی نەکردنی خەڵکی هەژار تۆمەتبار کرد.