Sangar Hamad Azeez
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2016
فڕۆکە جەنگییهکانی ههریهک له رووسیا و رژێمی ئەسەد بۆردوومانی ناوچەکانی ئەنساری، سوکەری، تارق ئەلباب و شیەریان لەشاری حەلەب کرد و بەهۆیەوە ١٥ کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەرپرسێکی بەرگریی شارستانیی بەناوی ئیبراهیم ئەبو لەیس گوتی: "فڕۆکەکانی رووسیا بۆردوومانی گەڕەکەکانی ئەنساری و مەسکەن حەنانیان کرد و بەهۆیەوە دوو ناوەندی بەرگریی شارستانیی و بەڕێوبەرایەتییەکی ئاگرکوژێنەوە وێرانبوون".
گوتیشی: "ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکەکانی رووسیا بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکەن لە حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاددایە و بەهۆیەوە بەدەیان هاووڵاتیی کوژراون سهدانی دیکه برینداربوون".