سلێمانی
خۆپیشاندانەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (١ی تشرینی یەکەم) سازکراو تێیدا بەدەیان کەس بەشدارییان تێدا کرد.
خۆپیشاندەران گوتیان فەرمانبەرانی بانکی خانوو و بەرەی سلێمانی مامەڵەکانیان لێ وەرنەگرتوون، بۆیە ئەوان لەبەردەم بانکەکە ناڕەزاییان دەبڕی.
بۆ بەرگرتن بەئاڵۆزیی زیاتر، ھێزی چالاکییە مەدەنی چوونە شوێنی خۆپیشاندانەکەو بڵاوەیان بەخۆپیشاندەرانکرد.
بەشێکی خۆپیشاندەران قسەیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA کردو گوتیان " ماوەی چەند مانگە دەستییان بەمامەڵەی پێشینەی خانوو و بەرە کردووەو پێیان ڕاگەیاندون سەرەتای ئەم مانگە سەردانییان بکەنەوە، کەچی ئێستا مامەڵەکانمان لێ وەرناگرن".
شیروان حەسەن، جێگری بەرێوەبەری بانکی خانوو و بەرەی سلێمانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی"ئەوەی مامەڵەی پێشینەی لێوەرگیرابێ ئیش و کارەکانییان بۆکراوە، بەڵام ئەو کەسانەی ئەمڕۆ سەردانییان کردووین تائێستا مامەڵەیان لێوەرنەگیراوە، وا بڕیارە سبەینێ لەدیوانی وەزارەتی دارایی کۆبینەوەو گفتوگۆ لەسەر ڕێنمایی نوێ بکەین و حەفتەی داھاتوو دەست بەوەرگرتنی مامەڵەی ئەو ھاووڵاتیانە دەکەین".