Rewa Mahmut Hasan
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
غەززە
وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد بۆ سەر کەسانی مەدەنی لە حەلەب، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لە کەرتی غەززە بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندەران لە بەردەم رێکخراوی یونسکۆ لە غەززە کۆبوونەوە و بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر حەلەبیان کرد و بۆ ئەم مەبەستەش پەڕۆیەکی سووریان دا بەسەر دیواری بارەگای یونسکۆ لە شارەکە.
لە گردبوونەوەکەدا خۆپیشاندەران بە درووشمی "منداڵانی حەلەب رزگار بکەن، حەڵەب دەسووتێت، ئەو خوێنڕشتنە راگرن" بەڕێوەچوو. دواتر سەعید شوعەیب بەناوی خۆپیشاندەرانەوە گوتاری خوێندەوە و ئاماژەی بەوە دا کە بۆ پاڵپشتی خەڵکی حەلەب کۆبوونەتەوە هەتا چیتر کۆتایی بێت بەو خوێنڕشتنانەی لە حەلەب ئەنجام دەدرێت.