Cemal Sargati
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
سلێمانى-AA
دیداره‌كه به وته‌ى سه‌رپه‌شتیارى دیدار ده‌ستى پێكرد و پاشان گوتارى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌ش كرا، وه‌زیرى خوێندنى باڵاش گوتارێكى پێشكه‌ش كرد دواتر پانێڵه‌كان پێشكه‌شكران.
له‌و باره‌یه‌وه رێکخه‌رى دیداره‌كه، حه‌كیم عوسمان به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند "به بۆنه‌ى ساڵرۆژى رۆژنامه‌گه‌رى كوردی پێمان باش بوو ئه‌م دیداره ئه‌نجام بده‌ین تاوه‌كو ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر گرفت و قه‌یرانه‌كانى میدیایى كوردى و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ى كه بوونیان هه‌یه له میدییاى كوردیدا".
گوتیشى: "ئه‌م دیداره نێودهوڵەتیه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی میدیا و، دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌یه یەکەمیان قه‌یرانی میدیا، ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه رووبه‌ڕووی میدیا بوونه‌ته‌وه به قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی كه‌می كه‌سانی شاره‌زا و به ئه‌زموون، دووەمیان میدیای قه‌یران، میدیا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌دا ده‌كات كه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه بوونه‌ته‌وه، ئایا سه‌ركه‌وتوبوون له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان؟ یان پێویسته چی بكه‌ن".
ئه‌و راشیگه‌یاند "له ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ی كوردستان چه‌ندین پسپۆڕ و شاره‌زای بواری میدیا به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دۆخه‌ی میدیا ده‌كه‌ن كه له كوردستاندا تێپه‌ر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها میدیاكار و رۆژنامه‌نووس، عه‌دنان عوسمان له دیداره‌كه‌دا به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند "هه‌ر دیدارێك و كۆنفرانسێك بكرێت بۆ كارێكى دیاریكراو گرنگى و تایبه‌تى خۆى هه‌یه و ئه‌م جۆره دیدارانه زۆر گرنگن بۆ ئێستاى هه‌رێمى كوردستان".
گوتیشى: "پێویسته قسه له‌سه‌ر میدیاى نوێ بكرێت كه له ئێستادا رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان نه‌ك میدیاى تهقیلیدى و كۆن، بۆیه میدیایى نوێ گۆڕانكارى نوێى خسته ناو راگه‌یاندنى كوردیه‌وه كه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت و گفتوگۆى له‌باره‌وه بكرێت".
عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شى گوت "زه‌حمه‌ته بگوترێت میدیاى كوردى كارى سه‌ره‌كى خۆى ئه‌نجام دابێت چونكه گۆڕانكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كن واى نه‌كردووه كه میدیا و راگه‌یاندنى كوردى كارى سه‌ره‌كى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. به بۆچوونى من گۆڕانكارى هه‌رێمى كوردستان واى كردووه كه میدیاى كوردى ناتوانێت له ئێستاشدا كارى سه‌ره‌كى خۆى ئه‌نجام بدات".
ئه‌و میدیاكاره ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد "قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به ئابوورى و سیاسییه‌وه كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌بووه له‌سه‌ر میدیا و راگه‌یاندنى كوردى، به‌وه‌ى شه‌ڕى لایه‌نه‌كان و ململانێ‌یان میدیاى كوردى تێوه‌گلان كه ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت، و قەیرانى دارایى كه ئه‌وش واى كرد میدیاى ئازاد نه‌توانێت له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێت".