Dlshad Saifaalddin Ahmed
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
سلێمانی - AA
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئەنجامدرا و دەستەی نوێی سەرۆکایەتی جڤات ھەڵبژێردران.
سکرتێری نوێی جڤاتی گشتیی گۆڕان، پێشڕەو رەئوف لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، جەمال حاجی محەمەد وەک سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی عەبدوڵڵا وەک جێگری سەرۆکی جڤات و پێشڕەو رەئوف وەک سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردران".
جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان جڤاتێکی راوێژکارییە و سەرۆکی جڤاتەکەش دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی جڤاتی گشتیی، پرۆسەی ھەڵبژاردنی رێکخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت کە بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو دەست پێ بکات.