Dlshad Saifaalddin Ahmed
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
سلێمانی ـ AA
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق رایگەیاند "ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەمزووانە کۆدەبێتەوە بۆ داواکردنی ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێ داوای دەکات، ھەروەھا ئەنجوومەن بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کێ کاندیدە بۆ چ پۆستێک".
رێواز فایەق لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان لە پەراوێزی دیداری سلێمانی گوتی: "ئەگەر وەک یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان وەرگرت ئەوکات یەکێکم لە کاندیدانی ئەو پۆستە".
ئەو ھەروەھا گوتی: "لە کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و لەناو یەکێتی سیناریۆی دووساڵ بە دووساڵ پێشنیاز نەکراوە، چونکە ئێمە دوو حزبی جیاواز نین و ھەردوو کاندید لە یەک حزبین، ئەوەش کە کاندیدێک دەبێتە وەزیر و ئەوی تر لە پەرلەمان بمێنێتەوە تا ئێستا بە رەسمی ھیچ شتێکم لەو بارەیەوە پێنەگوتراوە".
رێواز فایەق ئاماژەی بەوەش کرد، حزبەکەی ھیچ پڕۆژەیەکی نییە بۆ کاراکردنەوەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتی ھەرێم.