Muhammet Ali Kemal
07 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2016
ئەنقەرە -
لە ژمارەیەک هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە جۆرەکانی (F-16) و (F-15) بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ٤٨ چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لە سەرچاوەکانی تەناهییەوە دەست کەوتوون، لەدوای زیادبوونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەو ناوچانەی بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە لە باکووری سووریا، کاری هاوبەش بۆ دیاریکردنی ژمارەیەک لە بنکە و بارەگاکانی ئەو رێکخراوە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا کراوە.
لە دوای ئەم کارانەوە و لە چوارچێوەی پشتیوانیی لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە جۆرەکانی (F-16) و (A-10) لە هەریەک لە سەعاتەکانی ٠٥:٤٧ ، ٠٦:١٣ و ٠٧:٤١ خولەکدا بۆ سەر ناوچەکانی باراگیتا، حەوار کلیس، خەرجەلە و دەلها، بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە هەریەک لەوناوچانە لەناو براون.
- داعش ناچار بە کشانەوە کرا
بەپێی دیمەنە سەرەتاییەکان ٤٤ چەکداری رێکخراوەکە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ بریندار بووە. هێرشە ئاسمانییەکان بوونە هۆی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەن و هێزەکان لەحاڵەتی بەرگریدان، بوەستێنرێن و رێکخراوەکە ناچار بە کشانەوە کرا.
لەلایەکی دیکەشەوە هەر ئەمڕۆ سەعات ١١:٤٥ خولەک لەئەنجامی کاری هاوبەش بۆ دیاریکردنی ژمارەیەک لە بنکە و بارەگاکانی ئەو رێکخراوە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا و لەرێگەی هێرشی فرۆكە جەنگییەکانەوە لە جۆری (F-15) لە ناوچەی کاراکۆپرو بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار چەکداری دیکەی رێکخراوەکە کوژراون.