reva haci
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی ٢٣ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی رووسیا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی راگەیاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا هاتووه كه له سه‌ردانێكی فەرمی یه‌ک رۆژه‌دا بۆ رووسیا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی ٢٣ی ئەم مانگە ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كدا به‌به‌شداری وه‌زیران و به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات، وێڕای باسکردن لە په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، تاوتوێی پرسه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت سووریا، دەکرێت.