Zana Natık Kerem
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
نەینەوا ــ AA
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، ٢٠ چەكداری داعش لە نزیك سنووری سووریا كوژراون.
لە بەیاننامەیەكدا كە شانەكە بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە پشت بەستن بە زانیارییەكانی حەشدی شەعبی، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە هێرشێكی ئاسمانیدا، چەكدارانی داعشیان لە ناوچەی تەل سفوگ نزیك سنووری سووریا بۆردومان كرد.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق راشیگەیاندووە كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، ٢٠ چەكداری داعش كوژراون.
لای خۆیەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەبار حەسەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە بە ئامانجی پاراستنی ناوچە سنوورییەكانی عێراق لەگەڵ سووریا، حەشدی شەعبی بوونی خۆی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا پتەوتر كردووە.