ھەولێر
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان فوئاد حوسێن لە روونکردنەوەکەدا لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆکی ھەرێم مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی کوتلە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵی: "بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە پێشتر بە فەرمی بانگێشتی سەرجەم کوتلەکانمان کردبوو بە بێ فەرامۆشکردنی ھیچ لایەنێک بە بەووتنەوەی گۆڕانیشەوە."
فوئاد حوسێن ھەروەھا دەڵێ: "من خۆم ڕاستەوخۆ ھەموو کوتلەکانم بۆ ئەو کۆبوونەوەیە داوەتکردووە، بەڵام وادیارە ھەندێکیان فریای ئامادەبوونی کۆبوونەوەکە نەکەوتوون بۆ یە بەپێویستمان زانی ئەو روونکردەوەیە بدەین."
دوێنی لە شارۆچکەی سەڵاحەدینی سەر بە پارێزگەی ھەولێر بە سەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی ھەرێم و نوێنەرانی کوتلە کوردستانیەکانی ھەرێم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو کە چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە مافەکانی گەلی کورد لە ھەڵبژاردن و بەتایبەت یاسای ھەڵبژاردنی عێراق باسیان لێوەکرا.