Mohammed Baqi Hussein
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌باره‌ی گوته‌كانی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مریكا بازرگانی ناودار دۆناڵد ترەمپ سه‌باره‌ت به مسوڵمانان رایگه‌یاند: "پێشنیاری به‌كه‌م زانینی مسوڵمانان و جیاكردنه‌وه‌یان و نیشاندانی مامه‌ڵه‌ی جیاواز له هاتنیاندا بۆ وڵاته‌كه‌مان، ته‌نها ناپاكی نییه به‌رانبه‌ر به به‌هاكانمان و شكۆی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵكو هاوپه‌یمانه گرنگه‌كانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستییه‌وه، لێ زویر ده‌كات".
ئۆباما له‌وتارێكیدا كه له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی روتگێرس له ویلایه‌تی نیوجێرسی پێشكه‌شی كرد، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئۆباما جه‌ختیكرده‌وه كه وڵاتان ئیدی زۆر په‌یوه‌ستن به‌یه‌كتره‌وه و بێ ئه‌وه‌ی ناوی ببات ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت و گوتی: "دروستكردنی دیوارێك، ئه‌مه ناگۆڕێت. ئه‌مه نابێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوورییه‌كه‌مان و ئاسیشیشمان به‌ره‌وپێش نابات".
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا جیاكاری بیرۆكه‌یه‌كی په‌سه‌ند نییه.
ئۆباما رایگەیاند: "چ له سیاسه‌تدا، چ له ژیانی رۆژانه‌دا، نه‌زانی خوازراو نییه. بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی خۆمان بده‌ین، پێویسته یارمه‌تیی كه‌سانی دیكه‌ش بده‌ین، نه‌ك پرده‌كانی په‌یوه‌ندی بپچڕێنین".
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێویسته سیاسییه‌كان بزانن ده‌رباره‌ی چی ده‌دوێن.
ئۆباما ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشنیاری به‌كه‌م زانینی مسوڵمانان و جیاكردنه‌وه‌یان و نیشاندانی مامه‌ڵه‌ی جیاواز له هاتنیاندا بۆ وڵاته‌كه‌مان، ته‌نها ناپاكی نییه به‌رانبه‌ر به به‌هاكانمان و شكۆی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵكو هاوپه‌یمانه گرنگه‌كانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستییه‌وه، لێ زویر ده‌كات".