Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
ئیدلیب - AA
وێڕای بڕیاری ئاگربەستی مرۆیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رژێمی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هێرش ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی جیاوازی ئیدلب و، به‌و هۆیه‌وه 10 هاووڵاتی سڤیل کوژران و، 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاجی یوسف، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ناوچه جیاوازه‌كانی نیشته‌جێبوون له پارێزگای ئیدلب رووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینیی بوونه‌ته‌وه. له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌یشدا 10 هاووڵاتی سڤیل کوژران و 16ی دیكه‌ش برینداربوون".
حاجی یوسف باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌دا 12 كه‌س له ناوه‌ندی پارێزگای ئیدلب برینداربوون و، له ناوچه‌ی كه‌فه‌ر سه‌جنه 10 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و، چواری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی به‌رگری شارستانی ئیدلب، له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له 1ی كانونی دووه‌م - 5ی شوبات كردوویانه‌ته سه‌ر ئیدلب، 264 هاووڵاتی سڤیل کوژراون و، 967 ی دیکە برینداربوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئیدلب له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانادا به ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی دانراوه و، بوونی بڕیاری ئاگربه‌ستنی مرۆیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌رده‌وامن له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره.