واشنتۆن
جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کاترین ئاشتۆن نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە واشنتۆن،کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز کرد.
کیری سەبارەت بە ریفراندۆم لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بڕیارە رۆژی ١١ی ئایار لە شارەکانی لوهانسک و دۆنەستک ئەنجامبدرێ، گوتی: "ئەو هەنگاوە زیاتر ئۆکرانیا دابەش دەکا و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دەرەکی رەت دەکەینەوە کە بە نایاسایی هەوڵی پارچەپارچە کردنی ئەو وڵاتە بدا. چونکە پێمانوایە ئەمە هەمان سیناریۆی هەرێمی کریمیایە."