Sarmand Hameed
19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێراییەی بەئازادكردنی پارێزەرەكانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەكوت كە ئەمڕۆ دەستگیركرابوون و رایگەیاند، بەپێی دەستوور خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە.
مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کازمی نووسیوویەتی: "سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكەم، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێراییەی بەئازادكردنی پارێزەرەكانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەكوت كە ئەمڕۆ دەستگیركرابوون".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها نووسیوویەتی: "جارێكی دیكە دڵنیاتان دەكەمەوە كە بەپێی دەستوور مافی خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە".