Mohammed Yahya Ahmad Mohammed
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٩٦١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتهكه راشیگەیاندووه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٧٤٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٥٦ ھەزار و ٧٢٦ کەس و لەو ژمارەیەش ١٢ ھەزار و ٣٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨٤ ھەزار و ٣١٣ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.