Erdal Türkoğlu,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
هاتای - AA
له‌چوارچێوه‌ی ناردنی هێزدا بۆ ناوچه داماڵراوهكان له پێكدادان له شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، توركیا ژماره‌یه‌ك زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی له سنووری شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سەر بە پارێزگای هاتای جێگركردووه.
جموجوڵی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سه‌ر به پارێزگای هاتای كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری ئیدلب، به‌رده‌وامه.
ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی له یه‌كه جیاجیاكانی سوپای توركیاوه ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی شارۆچكه‌كه كراون.
له‌گه‌ڵ جێگیركردنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان له سنووره‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك شۆفڵ و حه‌فاره و بارهه‌ڵگریش سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی رێگا سنوورییه‌كانن.