واشنتۆن
بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی کاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ھەرسێ سەرۆکایەتیی كۆمار و ئهنجومهنی نوێنهران و ئهنجومهنی وهزیران ئهنجام دهدات و لهمبارهیهوه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی گوتەبێژەکەیەوە پێشوازی لە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چنێڤەر ساکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كه کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە جێگەی خۆشحاڵی واشنتۆنە و ئەوە ھەنگاوێکی ئەرێنی لایەنەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقه.
ساکی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھەنگاوە تەنھا بەس نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە ئێستا عێراق تێیکەوتووە، بەڵکو دەبێ لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانیان لەو پێناوە زیاتر بخەنە گەڕ.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی تازە ھەڵبژێردراو لە یەکەم دانیشتنی فەرمی خۆیدا کە رۆژی 1.7.2014 بهڕێوهچوو، لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە شکستی ھێنا.