Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، بڕیارێکی ده‌ركردووه كه ده‌سه‌ڵات ده‌دات به هێزه‌كانی بە خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی تایبه‌ت یان بازرگانی كه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه بڕیارەکەیان ده‌ركردووه دژ به‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نزیك ده‌بنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و بڕیارە به نهێنی ده‌مێنیته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته فڕینی هه‌موو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدرێت كه له لایه‌ن ئیداره‌ی هێڵی ئاسمانیی فیدراڵی ئه‌مریكاوه دیاری ده‌كرێت.
سوپای ئه‌مریكا 130 بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه.