Sangar Hamad Azeez
28 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2016
ئورفا
پێکدادانەکان نێوان پەیەدە و داعش لە شارۆچکەی گرێسپی سەر بە پارێزگای رەقە لە سووریا وەستاوە ئەوە لە کاتێکدایە رۆژێک لەمەوبەر پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و پەیەدە لەو شارۆچکەیە دەستی پێکردبوو، ناو بەناویش پێکدادانەکان چر دەبوویەوە.
لە شارۆچکەی ئاکچەکالەوە زۆر بەروونی دەبینرێت کە هاووڵاتیانی شارۆچکەی گرێ سپی وەک رۆژانی ئاسایی سەرگەرمی کاری رۆژانەیانن لە ناوچەکە. هەروەها ئەوەش بەدی دەکرێت کە چەکدارانی پەیەدە لە بارەگاکان خەریکی نۆبەت گرتنن.
لەم نێوەندەش تورکیا بەردەوامە لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لە نێوان سنووری تورکیا - سووریا.