Hakan Çopur
12 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
گفتوگۆی ھەستیاری نێوان سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی ئۆکراینا کۆتاییھات.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە، گفتوگۆیەکەی نێوان بایدن و پوتین کاتژمێر ١٢:٠٦ بە کاتی ئەمریکا (٢٠:٠٦ بە کاتی هەرێمی کوردستان) کۆتاییھاتووە.
لەبارەی ئەو گفتوگۆیەی نێوان بایدن و پوتین کە کاتژمێرێک و دوو خوولەکی خایاند، چاوەڕێ دەکرێ کۆشکی سپی راگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.
لە دوای لێدوانەکەی دوێنێی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان بەوەی کە رایگەیاندبوو "لەوانەیە لە ھەر ئان و ساتێکدا داگیرکاریی ئۆکراینا دەستپێبکات"، ئەمڕۆ چاوەکان چوونە سەر گفتوگۆیەکەی نێوان پوتین و بایدن.
ئیدارەی ئەمریکا، بڕیاریدابوو ئەو کارمەندە دیپلۆماتیانەی وڵاتەکەی کە مانەوەیان لە ئۆکراینادا ناچاریی نییە، بکشێنێتەوە، ھەروەھا بڕیاری کشاندنەوەی ١٦٠ سەربازی ئەمریکی لەو وڵاتەدا دابوو.